كاردوخ
01-12-08, 05:17 AM
Peyamner (articles@peshmerge.info)
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان، سه‌رۆكی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی به‌ریتانیا (دیس بڕاون) به‌شداریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شداكرد، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و كێشه‌كانی سنوور، سه‌رۆكی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی نێوان گه‌لی كورد و تورك كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێكهێنراوه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر زمانی دیالۆگ و دوورخستنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان كرد‌و گوتی: پێویسته له كاتێكی وا هه‌ستیاردا زمانی ئاگرین به‌كار نه‌هێنرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش مرۆڤێكه حه‌ز له ئارامی و ته‌بایی ده‌كات و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی.
"مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی "ئه‌ردۆگان" گوتی: "به داخه‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شته‌كه بكه‌نه شه‌خسی و منیش هیچ شێتكم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نییه، منیش محاوری "ئه‌رۆدگان" نییم، تاوه‌كو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕم به برایه‌تی و ته‌بایی نێون كورد و تورك هه‌یه، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران دێن و ده‌ڕۆن، به‌ڵام میلله‌تان له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه".
سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای ئابووری سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه توركیا فڕۆكه‌خانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له عێراق داخستووه و سه‌پاندنی سزای ئابووریش به ته‌ئكید زیان به هه‌ردوولا ده‌گه‌یێنێت، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م كاره‌كه بگاته ئه‌و راده‌یه".
هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ بارگرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌یی ناوچه سنوورییه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنراو بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی تاوه‌كو به هاوبه‌شی كارێك بكرێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا و (PKK) بیانه‌وێت كێشه‌ی نێوانییان به رێگه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین هاوكاریان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو رێگه‌ی شه‌ڕیان هه‌ڵبژارد، هه‌وڵده‌ده‌ین شه‌ڕی خۆیان نه‌هێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه كره‌وه گه‌لى كوردستان پابه‌نده به بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه نه‌گۆره‌كانى.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه "دیس بڕاون" وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا گوتی: "زۆر سه‌رسامم به شاخه‌كانی كوردستان و دابینكردنی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شه ئابوورییه‌ی كه ئه‌و هه‌رێمه به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، نموونه‌یه‌كه كه ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی 18 مانگی ده‌ست به‌كاربوونم له پۆسته‌كه‌م و 7جار سه‌ردانیكردنم بۆ عێراق ئه‌وه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و هاتووم تاوه‌كو ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئازادییه بگێڕین كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رقراره و ئه‌وه بۆ دونیا روون بكه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیره".
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان باس له رۆڵی كورد له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری كرا، هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لیش قسه‌له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK) كرا و له‌میانه‌ی خاڵی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به ئیدانه‌كردنی تیرۆر كۆك بووین.
له‌مه‌ڕ بارگرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كورستان "بڕوان" گوتی: "شه‌ڕ و توندوتیژی له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه و پێویسته ته‌نیا به رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆكردنه‌وه ئه‌و پرسه چاره‌سه بكرێت وپێویسته سوود له‌و سه‌ردانه‌م وه‌ربگرێت به‌هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان بكه‌ن و رێگه ناده‌ین توركیا له‌شكركێشی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها گووتى : ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى نێوان توركیا و په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆنگره‌ى ئه‌سته‌نبوڵیش ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و مه‌به‌سته.
له هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌باره‌ت به "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری به‌گری به‌ریتانیا گوتی: "پێویسته حكوم له‌سه‌ر كاره‌كان بدرێت و نه‌ك قسه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها پێویسته له كاتێكی وا هه‌ستیاردا زمانی ئاگرین به‌كار نه‌هێنرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش مرۆڤێكه حه‌ز له ئارامی و ته‌بایی ده‌كات و خاوه‌نی قسه‌ی خۆیه‌تی